جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران پڕۆژەی نەخۆشخانەی فەزیلە بەسەردەکاتەوە

ناوخۆ
  • 16-09-2023, 15:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران دکتۆر علی ڕەزوقی لامی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سەردانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی فەزیلەی فێرکاری کرد لەسۆنگەی خزمەتکردنی هاووڵاتیەوە کە دروشمی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانیە، هەروەها لامی لەهۆکارەکانی دواکەوتنی پڕۆژەکەی پێچایەوە و بەدوداچوونیشی کرد بۆ ئاستەنگەکانی تەواوکردنی پڕۆژەکە.
    لەهەمان کاتیشدا جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران قۆناغەکانی کۆتایی پڕۆژەی ستڕاتیژی ڕێگای سندبادیشی بەسەرکردەوە کە چەند ناوچەیەکی بەغداد بەیەکەوە گرێدەدەن.