بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی 77 تۆمەتباری لەسەر دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر و دەستگیركردنی كۆمەڵێك بۆمبی تەقەمەنی لە پارێزگاكانی ئەنباڕ وبەسڕە ومیسان راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: بە ئۆپەراسیۆنی جیاواز و هەوڵی بەردەوام و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری دەریایی و فیرقەكانی بەسڕە، میسان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و فیرقەی حەوتەمی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی زەویی، بۆسەیەكی تۆكمەیاندانا لە ناوچە جیاوازەكانی هەمان پارێزگاكان و بووە هۆی دەستگیركردنی 77 تۆمەتبار لە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆردا لە قەزاكانی قائیم، مەجەڕی گەورە ،كەحلا، حارسە،شافی، ناحیەی ئوم قەسر، ناوچەی ئەبو سخیر، جەختی لەوە كردەوە كە تۆمەتباران ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن بەگوێرەی ئەو یاسایانەی كارپێكراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: مەفرەزە هەواڵگرییە سەربازییەكانی بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە توانیان دەست بەسەر كۆمەڵێك تەقەمەنیدا بگرن كە زیاتر لە (235) تەقەمەنی بوو كە لەناوخۆ دروستكرابوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا: دوای گەڕان و پشكنین بنكەیەكی هەڵدانی مووشەكی دروستكراوی ناوخۆیی و چەند مووشەكێك لە بیابانی جەزیرە لە پارێزگای ئەنبار دۆزرایەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: مەفرەزەكانی هەوڵی ئەندازیاری بەرپرسیار بوون لە لابردنی كەرەستەكان و لەناوبردنی لە شوێنی خۆیان.