بەغداد – ا ه ع عەمار حەكیم تەئكیدیكردەوە پابەندی تەواو دەبن بە راسپاردەكانی مەرجەعیەتی باڵا تایبەت بە هەڵبژاردنی داهاتوو. حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" بیر و بۆچونەكان و پەرۆشی مەرجەعیەتی باڵا بۆ ئێستا و داهاتووی وڵات بەرز دەنرخێنین". وتیشی:" ئێمە و هاوبەشەكانمان لە پرۆسەی سیاسی و گەلی عێراق، پابەندی راسپاردەكان دەبین كە لە وتاری هەینیدا خوێندرایەوە كە تەئكید لەسەر گرنگی بەكارنەهێنانی دەسەڵات و رەتكردنەوەی دەستوەردانی دەرەكی و نەدانەوەی متمانە بەو كەسانە دەكات كە داهاتی گشتییان بەفیرۆ داوە".