شاندێكی ئەمنی بەسەرۆكایەتی یاروڵڵا بەجێگیركردنی یەكەكان بەدرێژایی كەرتی سنووری قائیم ئاگادار دەكرێنەوە

ئەمنی
  • 16-09-2023, 15:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا گەیشتە كەرتی فیرقەی حەوتی پیادە لە قائیم بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و جێگیركردنی یەكەكانی سەر شریتی سنووری.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵای هێزە تایبەتەكان و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، گەیشتنە كەرتی  حەوتی فیرقەی پیادە لە قائیم، بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەردانەكە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و جێگیركردنی یەكەكان بووە لەسەر كەرتی سنووری.