كەش و هەوا: پلەكانی گەرما جێگیر دەبن بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو

ناوخۆ
  • 16-09-2023, 15:41
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما جێگیر بن.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: دۆخی كەشوهەوا ئەمڕۆ شەممە كەشوهەوایەكی گونجاوە، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بەرزبوونەتەوە لە بەغدا و بابل و واست 41 و كەركوك و موسڵ 38 ،سلێمانی و دهۆك 35، كەربەلای پیرۆز، میسان، ناسریە و موسەننا 43، نەجەف و دیوانیە 42، بەسڕە 44.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەكشەممە كەش و هەوا روون دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژەی بەوەشكرد رۆژی دووشەممە كەشوهەوا روون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ڕوونیشیكردەوە: رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا روون دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو روون دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.