بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی (630) گرام مادەی هۆشبەری كریستاڵ لە دەروازەی سنووری شەلەمچە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : توانیویانە دوو گەشتیاری بیانی لە دەروازەی سنووری شەلەمچە دەستگیربكەن و دەست بەسەر مادەی هۆشبەری كریستاڵ بگرن كە كێشی (630) گرامە و لەناو نەعل شاردرابووەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دەستبەسەرداگرتنەكە لەلایەن ئەندامانی بنكەی پۆلیسی گومرگ و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی هێزی پاراستنی بەندەرەوە ئەنجامدراوە لە هەوڵێكی شكستخواردوودا بۆ ئەوەی بە قاچاخ بیهێننە ناو وڵاتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروست ڕێكخراوە و تۆمەتبار و شتومەكە دەستبەسەرداگیراوەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی شەلەمچە كران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات