بهغدا-INA
فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، دوێنێ پێنجشەممە، پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران دووپاتکردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لەڕاگهیێندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاند“حوسێن لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبووەوە و لە میانی دیدارێكدا گرنگی بەهێزکردنی هاوکاریی دووقۆڵییان تاوتوێ کردووە لهگهڵ پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ”.
ههروهها هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنی و جێبەجێکردنی بهتەواوەتی، و داماڵینی چەک لە گروپە چەکدارەکان لەسەر سنووری عێراق- ئێران لە کوردستانی عێراق کرد. هاوکات بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی نێوان خۆیاندا تاوتووێیكرد، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بهگهرخستنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرژی و قەیرانانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، وبهسهرخستنی زمانی گفتوگۆ، بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆناوچهكه.
ڕاگهیێندراوهكه وتی" حسێن پابهندبوونی عێراق بەڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات پشتراستیكردووه و جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی زمانی توندوتیژی و هێرشکردنە سەر خاکی عێراقی كردووه”.
لهلایی خۆیەوە ڕەئیسی " خواستی تاران بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هاوبەشێکی ڕێزدار و گرنگە بۆ ئێران".
ناوبراو جەختی کرد کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران مێژووییه ولە ئاستە جیاجیاکاندا كهجێگای بابهیهخی ههردوو گەلی دراوسێیەوە وتی: ئێران پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتوویی عێراق دەکات.
لە کۆتاییدا ڕەئیسی سوپاسی حکومەت و گەلی عێراقی کرد بۆ ئهو ڕێکخستنه گەورەیهی بۆ سەردانی ملیۆنی بۆ کەربەلای پیرۆز، وسوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گەلی عێراق دەربڕی بۆ ئهو میواندارییه بەخشندە و پێشوازی گەرمه كه لە سەردانکەرانی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت ) كراوه.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه