بهغدا- INA
دوێنێ پێنجشەممە، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، عەونی زیاب، پشتڕاستی کردەوە کە پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە عێراق ڕووبەڕووی لافاو بێتەوە، بۆیە پێویستی بە بەنداو هەیە بۆ رێگریكردن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق پێویستی بە 36 بەنداو هەیە.
زیاب، لە بەیاننامەیەکدا بۆ بەرنامەی “ئەرکی ڕاستگۆیی”، کە لەلایەن ئەلعێراقییە نیوزەوە پەخشکراوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،وهریگرتووه، ڕایگەیاند“ وشکەساڵی هۆشدارییەکی ڕوونی سەبارەت بە داهاتوو پێداوین، بەو پێیەی عێراق کەمترین ئاستی پێدانی ئاوی لههاویندا تۆمارکردووە، بەڵام لە وەرزی زستاندا بەختی باش بوو لەبارانبارین.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا عێراق 30 بەنداوی هەیە، بەڵام پێویستی بە 36 بەنداوی بچووکی زیادە هەیە، ودروستکردنی بەنداو پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر نییە".
ڕوونیشیکردەوە، "ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە کوردستان لە 300 مەترەوە بۆ 800 مەتر دابەزیوە، هەرچەندە گەیشتوینەتە ئەو بروایه کەبەنداوی موسڵدا لهئاستێكی سهقامگیردایه، بهڵام ئۆپەراسیۆنەکانی چاككردنهوهی بەنداوی موسڵ بەردەوامە، چونكه ئێمە بەدوای چارەسەری پێشکەوتووتردا دەگەڕێین بۆ پاراستنی بەنداوی موسڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد" ڕووباری کارون لە ئێستادا کراوەیە و بارودۆخی شەتولعەرەب باشە، ئێمەش کاردەکەین بۆ بەردەوامبوون لە کردنەوەی ڕووباری کارون".
ناوبراو ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئێران لێکتێگەیشتنمان هەیە سەبارەت بە دۆخی ئاو، خەزنی ئاوی بهنداوی دەربەندیخانیش دوای زیادبوونی هەڵدانی ئاوەکان باش بووە".
وهزیری سهرچاوه ئاوییهكان لە درێژەی قسەکانیدا وتی " پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا زیاتر سیاسییە نەک تەکنیکی، بەو پێیەی تورکیا دۆسیەی ئاو بە پرسی هەناردەکردنی نەوت و پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەبەستێتەوە، بۆیە بەنداوی دروستکردووە کە قەبارەی حەوزەکەی تێپەڕاندووە، بەڵام عێراق لهههوڵی ئهنجامدانی پرۆسەی یاسادانانه بۆ دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای ئاو، و لیژنەی باڵای ئاو بۆ ماوەی 3 ساڵە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه