به‌غدا- INA
دوێنێ پێنجشەممە، بەرپرسی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فەیاز، پەرۆشی خۆی بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هەماهەنگی لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکان و هه‌رێمی كوردستان دووپاتکردەوە.
دەستهی حه‌شدی شه‌عبی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراووە،ڕاگه‌یاندووه“ بەرپرسی دەستهی حه‌شدی سه‌عبی، فالح فەیاز، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، و هەردوولا باسیان لە هاوکاری هاوبەش کرد لەبواری پرسه ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە شەڕی دژی تیرۆردا بەدەست هاتوون”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە هەردولا جەختیان لەسەر “پەرۆشی خۆیان بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هەماهەنگی لە ناوچەکانی به‌ریه‌كه‌وتن نێوان پارێزگاکان و هەرێم کردووەتەوە.
كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه