بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شتێك گرنگترە، و جەختیشی لە نەبوونی لێبوردەیی بەرامبەر بە دۆسیەكانی گەندەڵی كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازیكرد لەشاندێكی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای نەینەوا، بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار خالد عوبەیدی، و ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و گرنگی پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانەكانی لە بەرنامەی حكومەتدا كە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درا.
ئاماژەی بەوەشكرد: واقیعی ئێستای پارێزگای نەینەوا لە ئاستە جیاجیاكاندا پێداچوونەوەی بۆ كرا، لەگەڵ دیارترین ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە شاهیدی جەختكردنەوە بوو لەسەر پاڵپشتیكردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، هەروەها گرنگی هاندانی خەڵكی پارێزگا بۆ بەشداریكردنی بەرفراوان تێیدا، بە شێوەیەك كە ڕەوتی ڕێكوپێكی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و گەرەنتی مافی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردندا بكات.
سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە، لە گرنگی هەوڵی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگا، بەشێوەیەك كە هاوكار بێت بۆ پێشخستنی واقیعی نەینەوا لە ئاستە جیاجیاكاندا، و دووپاتیشیكردەوە: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە هەمووی گرنگترە، هەروەها نابێت لێبوردەیی هەبێت سەبارەت بە دۆسیەكانی گەندەڵی و هەر كەمتەرخەمییەك كە ڕێگری لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بكات.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه