بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و جێگرەكەی قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مالیكی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی خۆی بە ئامادەبوونی ئەندامانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازیكرد، لە بارزانی، تاڵەبانی، و شاندی یاوەرییان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات كرا، هەروەها پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هەردوولا جەختیان كردەوە، لەسەر گرنگی چارەسەركردنی ئەو ناكۆكییانەی كە لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمدا هەن، بەتایبەتی سەبارەت بە بودجە و كۆمەڵێك یاسا، بەگوێرەی دەستوور و یاسا و بەپێی ڕێبازی دادپەروەرانە مافەكانی هەموو گەلی عێراق لەبەرچاو بگرن، هەروەها ڕێككەوتن كرا لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو هێزەسیاسییەكاندا بەمەبەستی هەماهەنگیكردن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی دەبنەوە دوور لە تاودانی سیاسی و میدیایی.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه