بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان دووەم دانیشتنی خۆی كە بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیعاع سودانی بەڕێوەچوو، كۆمەڵێك پڕۆژەی تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سودانی سەرپەرشتی دووەم دانیشتنی لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی كرد، و هەروەها لە سەرەتای دانیشتنەكەدا جەختیكردەوە كە كاری لیژنەكە پاڵپشتی هەوڵەكانی وەزارەتەكان دەكات لە تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی و گەشەپێدان، و جێبەجێكردنی سیاسەت و ئامانجە گشتیەكانی بەرنامەی حكومەت، لە چوارچێوەی كاری وەزارەتەكان و دەزگا كەرتییەكان، بەتایبەت پاڵنانی پڕۆژە گەورەكان و یارمەتیدانیان بۆ بەرەوپێشچوون و خستنەگەڕی پڕۆژە وەستاوەكان.
ئاشكراشیكرد: لە میانی دانیشتنەكەدا پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك پڕۆژە كرا كە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەنگاوەكانی كاتی قۆناغەكانی تەواوكردن و ئەو پێشكەوتنانەی تێیدا بەدەست هاتوون، جگە لە بەدواداچوون بۆ دۆسیە و بابەتەكانی ناو بەرنامەی كار و بڕیاردانی پێویست لەبارەیانەوە.
رونیشیكردەوە: دانیشتنەكە شایەتحاڵی بەدواداچوونی ئەرك و دەسەڵاتەكانی لیژنەكە بوو، هەروەها پێداچوونەوە بە فەرمانی دیوانی (22430)ی ساڵی 2022، بە مەبەستی هەمواركردنەوەی ئەركەكان. ئەو ئەركانەی لەلایەن دەستەی ڕاوێژكارانی نوسینگەی سەرۆك وەزیران ئامادەكرابوون و پەسەند كران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینیانەی ئەندامانی لیژنەكە خستیانەڕوو، ئەنجومەنی ڕاوێژكاران دەبێت پەیپەرێك ئامادە بكەن كە پێناسەی ڕوون و دیاریكراوی تێدابێت (بۆ پەرەپێدان و پرۆژە ستراتیژی و ژێرخانەكان).
هۆشداریشیدا، كە پڕۆژەی دامەزراندنی ڕێگای ژمارە 2 و پێداویستییەكانی بۆ دارایی و جێبەجێكردنی تاوتوێ كرا، و بڕیاردرا كە وەزارەتەكانی پلاندانان و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و شارەوانی، و ئەشغاڵە گشتیەكان پێكهاتەیەكی ئامادەكاری لێكۆڵینەوە و ڕووپێوییەك بۆ ڕێڕەوی ڕێگای نوێ لەخۆ بگرن ، كە (سامەڕا - بەغدا - كەربەلای پیرۆز -نەجەفی ئەشرەف) بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
ڕوونیشیكردەوە: لە دانیشتنەكەدا باس لە ڕووپێوی گشتگیری پڕۆژەی ڕفیل كرا، بڕیاردرا دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان ئەنجامی ڕووپێوەكانی ناوچەكەی دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بخاتە بەردەم فەرمانگەیەكی ڕاوێژكاری بە مەبەستی ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەك لەسەر ئەگەری بەكارهێنانی، هەروەها دەرئەنجامی توێژینەوەكە بخاتە بەردەم لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان.
راشیگەیاند: پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە زور جادریە و دەریاچەی جادریە تاوتوێ كراوە، و بڕیار بەم شێوەیەی لای خوارەوە درا:
1- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری خانووبەرە زەوی زور جادرییە بە ناوی دەستەی گەشتوگوزار تاپۆ دەكات، بەمەرجێك بەكارهێنانی زەویەكە تەنیا بۆ مەبەستی كاتی بەسەربردن و گەشتیاری دیاری بكرێت، بەبێ دانانی دامەزراوەی جێگیر، بە رەچاوكردنی دروستكردنی پردێك لە ڕێگەی ئەم زەوییەوە، كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
2- پەسەندكردنی ڕاسپاردەكانی لیژنەكە كە لە نوسراوی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە لە 27ی ئابی 2023، بەبێ دامەزراندنی دامەزراوەی جێگیر و ڕەچاوكردنی دروستكردنی پردێك بەناو زەوییەكەدا كە لەلایەن لیژنەی فەرمانی 37ی ساڵی 2019ی دیوانییەوە پەسەندكرا، هەروەها جێبەجێكردنی ئەو پردە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و ئەشغاڵە گشتییەكانەوە.