عامری و بارزانی تەئكید لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی دەكەنەوە

سیاسی
  • 14-09-2023, 20:47
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر هادی عامری و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و بەردەوامبوون لە كاركردنی پێكەویی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ عامری لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین دۆسیەی هەڵپەسێردراو و كێشەی نێوان ناوەند و هەرێم و چۆنیەتی یەكلاكردنەوەیان بەپێی چوارچێوەی یاسایی و دەستوری كرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە كۆبوونەوەكە جەختی لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و بەردەوامبوون لە كاركردنی پێكەوەیی و هاوكاری و نیشاندانی نەرمی لە پێناو چارەسەركردنی هەموو كێشەكان كردەوە.