بەغداد - INAـ محهمهد تالیبی
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجامدانی 6 ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە لە ماوەی ئەمساڵدا ڕاگەیاند، و هاوكات ناوچەی ئۆپەراسیۆنانەكانی دیاریكرد.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەماهەنگییەكی باڵا لە نێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە، هاوكاریش لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی هاوبەشی زانیاری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانە، ئاماژەی بەوەشدا: لەماوەی ئەمساڵدا 6 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ پێشمەرگە ئەنجامدراون. راشیگەیاند: ئامانجمان ڕاوەدوونانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و دادگایی كردنیانە، بەتایبەتی لەو بوارانەی كە بەرژەوەندی هاوبەشی ئەمنییان هەیە، و وتیشی: هاوكاری لەم بوارەدا لە ڕێگەی ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەشە لە بەغدا و هەولێر و ناوچەكانی دیكەش بە هەمان شێوە، هەماهەنگییەكی بەرز لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەدواداچوونی تیرۆریستان هەیە، ئەمەش پێشكەوتنێكی گەورەیە لە پەیوەندییەكەدا لەگەڵ هەرێم و بەتایبەت پێشمەرگە.
تەئكیدیشیكردەوە: ئامانجی ئەم هاوكارییە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و ڕێگریكردنە لە بوونی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكانی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ پاراستنی ئامانجە گرنگەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی تۆكمە دوا ئۆپەراسیۆنی قۆناغی شەشەم بووە و لەگەڵ هەرێمدا هاوبەش بووە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بونیان هەیە، و وتیشی: ئەنجامەكان لە ڕووی هاوكاری و هەماهەنگی و یەكێتی فەرماندەیی و كۆنترۆڵەوە باشن.