بهغدا-INA - محهمهد تالیبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناسر ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە، پشتڕاستی کردەوە کە محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، پشتراستی كردووه كه کۆبوونەوەیەکی گەورەی لەم مانگدا بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و گرێبەستە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە ڕێگای گەشەپێدان ئهنجامدهدرێت، لە کاتێکدا کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئاشکرا کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕاوێژکارە پێشەنگەکانی جیهان کە دیزاینی شارە گەورەکانی جیهانی کردووە.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕۆژانە کۆبوونەوەی زۆر لەگەڵ کۆمپانیاکان هەیە سەبارەت بە بەشداریکردن لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بەو پێیەی زۆر وڵات هەن کە خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێگەی وەزیرەکانیان، باڵیۆزەکانیان، یان کۆمپانیا تایبەتەکانیانەوە ، لەوانەش نەمسا و چین و هەموو وڵاتانی کەنداو.” .
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە شێوەیەکی شەخسی لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و باڵیۆزی وڵاتانی ئیسپانیا، بولگاریا، ژاپۆن و نەمسا کۆبوومەوە. هەروەها دیدارێکی دیکەی بەردەواممان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە، کە لەوێ لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووینەوە، بۆ ئامانجی ئاراستەکردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدانە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتێکی دواتردا، دیدارێکی زۆر گرنگمان لەگەڵ یەکێک لە ڕاوێژکارە پێشەنگەکانی جیهاندا دەبێت، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شارە ئابوورییەکان، ناوی ئەویش لە پرۆژەکەدا گرنگ دەبێت، وتی"راوێژکارەکە دیزاینی گەورەی بۆ شارە نێودەوڵەتییەکان كردووه، لەوانەش NEOM، سعودیە.
ڕوونیشیکردەوە، "قۆناغی دیزاین دەستیپێکردووە، ناکۆکیش هەیە، بەو پێیەی پلانەکان بەسەر هەموو قایمقامیەتەکاندا دابەشکراون، هەر قایمقامیەتێکیش دەستیکردووە بە دیراسەکردنی ڕێڕەوی هێڵەکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پڕۆژەکانی".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "هەندێک پارێزگاكان هەن کە وەڵامیان داوەتەوە کە هیچ ناکۆکییەک نییە سەبارەت بە ڕێڕەوی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، هەروەها ههندێك پارێزگای دیکەش وەڵامیان داوەتەوە کە ناکۆکی هەیە، و ئەم ڕێگایە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و هەموارکردنەوە لە چوارچێوەی ئەو پارێزگایانه دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، لە کۆتایی ئەم مانگە تێپەڕ نەکات، کۆبوونەوەیەکی گەورە دەبێت بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن یان گرێبەستە سەرەتایهكان.
ئهسهدی ئهوهشی راگهیاند" پڕۆژەی شەمەندەفەری هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە لوتکەی جی 20 باسی لێوەکرا، بە زۆر وڵاتدا تێدەپەڕێت، بۆیە دەبێت ڕێککەوتنی گەورە لەنێوانیاندا هەبێت، کەڕەنگە ئاڵۆز ببێت یان پەک بخرێت. بهڵام ڕێڕەوی گەشەپێدان، ئەوە پڕۆژەیهكی نیشتمانی و لەعێراقەوە دەست پێدەکات بۆ ئەوروپا، بەو پێیەی ڕێژەی ڕێگاکە لە ناوخۆی عێراقدا 1200 کم، و لەناو تورکیاش 2000 کم، و بەمجۆرە کۆی هێڵی ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە 3200 کم، لەکاتێکدا پڕۆژەی هیندستان درێژ دەبێتەوە بۆ مەودای 7000 کم، و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کورتترین مەودا و کەمترین تێچووی گواستنەوەیە.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات