بەغداد - INA
سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیان لەسەر گرنگی سەردانی بەرامبەر بۆ پێشنیاركردنی چارەسەری قەیرانەكان كردەوە.
سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێشوازیمان لە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق كرد بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دواین پێشهاتەكانی كاروباری سیاسیمان تاوتوێكرد، هاوكات جەختمان لە گرنگی سەردانی بەرامبەر كردەوە بۆ خستنەڕووی دیدگاكان و گەڕان بەدوای چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانە هەڵپەسێردراوەكان.
داواشی كرد، سود وەربگیرێت لە قۆناغی ئێستادا و دۆخی سەقامگیری بۆ هەنگاونان بۆ چارەسەری ڕاستەقینە كە بەهۆی متمانە و سەروەریی بەرژەوەندی گشتییەوە بەهێزتر دەبێت، و هەروەها داوای دادپەروەری بەرامبەر بە فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراق لە هەموو شوێنێك كرد، و وتیشی: باسمان لە گرنگی تەواوكردنی پێكهاتەی یاسایی دەوڵەتی عێراق كرد كە پشتگیری لە سیستەمی سیاسی دەكات و مافی هەموو هاوڵاتیان دەستەبەر دەكات.
جەختیشیكردەوە، لە گرنگی پەسەندكردنی دەستوور بەو پێیەی ئەو بەڵگەنامەیەیە كە عێراقییەكان لەسەری ڕێككەوتوون و دەنگیان لەسەر داوە، و هەروەها تەئكیدی لە لەسەر پێویستی پاراستنی بێلایەنی ئەرێنی عێراق لە پرسەكانی پەیوەست بە ناوچەكە و نێودوڵەتی كردەوە.
راشیگەیاند: ئەزموون سەلماندویەتی كە عێراقییەكان پێویستیان بە یەكترە، و وتیشی: قەیرانی ئەم دواییەی داعش پێویستی عێراقی بە هەرێمی بەهێز و بەتوانا نیشان دا، هەروەها پێویستی هەرێم بە عێراقێكی بەهێز و ئەمن و ئاوەدان نیشان دا.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه