باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەكات

ناوخۆ
  • 14-09-2023, 18:14
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئیریك شوڤالییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ستایشی مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد.
    شوڤالییە لە میانی سەردانەكەیدا  بۆ مۆزەخانەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: زۆر دڵخۆشم بەم سەردانەی ئەمڕۆ بۆ مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ، و ئەم مۆزەخانەیە زۆر گرنگە و دۆكیۆمێنتی كلتوری و ڕۆژنامەوانییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دۆكیۆمێنتەكان بەڵگەی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، كە جێگایەكی گەورەی هەیە لە كۆمەڵگای عێراقیدا، بۆیە داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەكەم سەردانی ئەم مۆزەخانەیە بكەن بۆ ئەوەی بزانن چی تێدایە.
    لای خۆیەوە سەرۆكی تۆڕەكە دكتۆر نەبیل جاسم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەردانی باڵیۆزی كۆماری فەرەنسا بۆ مۆزەخانەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دوای ئەوە هات كە پێشتر خواستی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی مۆزەخانەكە، كە بە ئەزموونی یەكەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بە دۆكیۆمێنتكردنی مێژوو و ڕێباز و جوڵەی گەشەسەندنی میدیا، و ئاماژەی بەوەشكرد: وەك دەزانرێت، یەكەم تەلەفزیۆنی عەرەبی زمان لە ناوچەی عەرەبیدا تەلەفزیۆنی عێراقی بووە، مۆزەخانەی میدیای عێراقیش تا ئەمڕۆ مێژووی ئەم دامەزراوەیەی بە دۆكیۆمێنت كردووە.
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی وتیشی: ئەم سەردانە لەلایەن باڵیۆزخانەی فەڕەنسا و هەروەها لە لایەن كەسانی دیكەوە گرنگە بۆ بینینی مۆزەخانەی میدیای عێراقی و بینینی پەرەسەندنی مێژووی میدیا لە عێراق.