مەندەلاوی تەئكید لە گرنگی بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو دەكاتەوە

سیاسی
  • 14-09-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغداد  - INA




    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، جەختی لە گرنگی بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو لە ئاستە جیاجیاكاندا كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشوازیكرد لە لە سەرباز بەرزنجی پارێزگاری  ناوچەی لامبێس لە شاری لەندەنی بەریتانیا و شاندی یاوەری.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی جەختیكردەوە، لە گرنگی بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو لە ئاستە جیاجیاكاندا، بەتایبەتی ئاستی سیاسی و ئابووری، هەروەها پێویستی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لە بواری خزمەتگوزاری، پەروەردەیی، تەندروستی، بوارەكانی تر.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە دیدارەكەدا باس لە ڕۆڵی سەرەكی عێراق كرا لە گەیشتن بە سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی، و گەڕاندنەوەی پێگەی خۆی لە ڕێگەی توانای ڕۆڵی نێوەندگیری و كەمكردنەوەی گرژییەكان و گەیاندنی لایەنەكان بۆ سەر یەك مێز.