بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و شاندی یاوەریان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە لە دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات و كێشە دارایی و یاساییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم كرا، و جەختیشكرایەوە، لەسەر گرنگی چارەسەركردنیان و زامنكردنی موچەی فەرمانبەران لە سەرتاسەری وڵاتدا.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه