بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە بەغدا سەركەوتوو بووە لە تێپەڕاندنی زۆرێك لە ئاڵنگارییەكان، و وتیشی: توانی حكومەتێك پێكبهێنێت كە توانای لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی هەبێت.
نوسینگەی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی كوەیت لە عێراق تارق عەبدوڵا فەرەج كرد، و ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بابەتە هاوبەشەكان كرا و جەختیان لە گرنگی بەدەستهێنانی هەماهەنگی دوو قۆڵی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا.
مالیكی ئاماژەی بەوەدا: كە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی برا و دۆست بەهێز بكات، هەروەها پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ دەوڵەتی كوەیت هەیە، و وتیشی: بەغدا سەركەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی زۆرێك لە ئاڵنگارییەكان و توانی حكومەتێك پێكبهێنێت كە توانای لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی هەبێت و پێداویستییەكانی خەڵك جێبەجێ بكات.
راشیگەیاند: عێراق پەرۆشی خۆی دەربڕیوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لەڕێی ئەو لیژنانە كە لەنێوان هەردوو وڵاتدا پێكهێنراون.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی كوەیت تەئكیدیكردەوە: لە هەوڵی جددی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراق و دروستكردنی پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای كاری هاوبەش و هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا، هەروەها ستایشی هەڵوێستەكانی مالیكی و پەرۆشییە گەورەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوەیت كرد.