شەمەری لە رێورەسمی یادیی كۆچی دوایی پێغەمبەری (د.خ) دا سەركەوتنی پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 14-09-2023, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ  سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ رێورەسمی یادیی كۆچی دوایی پێغەمبەری (د.خ) ی ڕاگەیاند.


    شەمەری لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا، ڕایگەیاندووە، “پلانی ئەمنی بۆ رێورەسمی یادیی كۆچی دوایی پێغەمبەری (د.خ) لە پارێزگای نەجەف بەبێ هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی بە سەركەوتوویی تەواو بوو”.


    ناوبراو ستایشی "ڕۆڵی گەورەی هێزە ئەمنییەكانی كرد، هەروەها هەوڵی خزمەتگوزاری بۆ یادكردنەوەی ئەم یادەوەرییە ئەبەدییە لە دڵی موسڵمانان".