سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: حكومەت جدییە لە دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان

سیاسی
  • 14-09-2023, 14:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیعاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، حكومەت جدییە لە دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری كرد". هەروەها “ لە میانی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشە یاسایی و داراییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم كرایەوە، بەپێی دەستوور و یاسا.
    بەپێی راگەیندراوەكە، سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە، “كارنامەی حكومەتی ئێستا لەسەر بنەمای كاركردنە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری هەمیشەیی دوور لە جیاوازییەكان”، جەختیكردەوە “جددی حكومەت لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەت كاری كردووە، و ئێستاش كاردەكات، بۆ ئەوەی مەرجەكان بۆ ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی بە هاوڵاتیانی هەرێمەوە، هیچ كێشەیەكی یاسایی و كارگێڕی كاریگەرییان لەسەر نەبێت".