دادگای تاوانەكانی: لەسێدارەدانی تاوانبارێك كە سەردانكەرانی هەردوو ئیمامی عەسكری لە تاجی تەقاندەوە

ناوخۆ
  • 14-09-2023, 12:01
  • +A -A

    بەغدا - INA


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تاوانەكانی ناوەندی لە سەرۆكایەتیی تێهەڵچوونەوەی بەغدا رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێكدا دەركرد كە لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەردانیكەرانی ئەو دوو ئیمامە عەسكری لە تاجی تەقاندەوە.


    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیندراوێكدا  كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “تەقینەوەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك شەهید و برینداربوونی كەسانی دیكە لە ناوچەی تاجی لە باكووری بەغدا”، ئاماژەشی بەوەدا كە “دوای تەقینەوە تیرۆریستەكە بەو پێیەی یەكێكە لە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش وێنەی ڕووداوەكەی گرتووە”.


    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو بڕیارەی لە دژی ئەو بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 بووە".