بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، كراوەیی عێراقی بەڕووی كۆمپانیا و بازرگانانی ئیماراتیدا پشتڕاستكردەوە بۆ كاركردن لەو وڵاتە، هاوكات خەلیفە شاهین ئەلمەرار، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات خواستی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی گرنگ دەربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە : “محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی ئەمڕۆ لە خەلیفە شاهین مڕ، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات كرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “كۆبوونەوەكە ئەوەی بەخویەوە بینیە وگفتوگۆی ڕێگاكانی هاوكاری و بەهێزكردنی بوارەكانی هاوبەشی نێوان عێراق و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی.
سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە، "حكومەت سیاسەتی یەكگرتنی ئابووری لەگەڵ وڵاتی برا و دۆست پەیڕەو دەكات، بەو پێیەی نوێنەرایەتی دەروازەی بنەڕەتی بۆ سەقامگیری ناوچەكە دەكات"، ئاماژەی بە "كرانەوەی عێراق بەڕووی كۆمپانیا و بازرگانانی ئیماراتی بۆ كاركردن لە ناوخۆی وڵاتدا".
ناوبراو جەختیشی لە "پەرۆشی حكومەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەت ئەو بوارانەی پەیوەستن بە لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشەپێدان".
لای خۆیەوە وەزیری ئیماراتی سڵاوی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و شێخ محەمەد بن ڕەشید ئال مەكتووم و شێخ مەنسور بن زاید ئال نەهیان گەیاندە سەرۆك وەزیران و خۆشحاڵی وڵاتەكەی دەربڕی بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنە هاوبەشەكان لە بەغدا.
ناوبراو جەختی لە "پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ پڕۆژەكانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە عێراق" كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد "خواستی جددی بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی گرنگ، بەهۆی گرنگییەكەی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە".
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه