بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێست و راسپاردەكانی مەرجەعیەتی باڵا بەسەرۆكایەتی عەلی سیستانی پیشاندا كە لە وتاری هەینیدا خوێندرایەوە. سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" پشتیوانی خۆمان بۆ هەڵوێست و راسپاردەكانی مەرجەعیەتی باڵا بەسەرۆكایەتی عەلی سیستانی دەردەبڕین كە ئەمرۆ لە وتاری هەینیدا خوێندرایەوە، ئەو مینبەرەی كە یەكێتی عێراق و بەرژەوەندی گەلەكەی پاراست و فتوای مێژویی جیهادی دەركرد". وتیشی " بە تایبەت داواكاری بۆ بەشداری فراوانی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردندا"، لە كۆتاییشدا دەڵێت:" لە خوای گەورە داواكارین عێراق و عێراقییەكان بپارێزێت كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەنگ بۆ دیاریكردنی نوێنەرەكانیان دەدەن بە شێوەیەكی راست و دروست و بەدورگرتنیان لە دوبارەكردنەوەی ئەزمونی شكستخواردووی رابردوو، هەروەها هەنگاونان بۆ ئایندەیەكی پرشنگدار بۆ بەدیهێنانی عێراقێكی سەقامگیر و پێشكەوتوو كە جێگەی تیرۆر و گەندەڵی و جیاكاری تایفی تیانەبێتەوە".