سەرۆك وەزیران: گەنجانی عێراق شایەنی هەموو پشتیوانییەكن، چونكە ئەوان لوتكەی ڕاستگۆیی و قوربانیدانن

سیاسی
  • 13-09-2023, 20:20
  • +A -A

    بەغداد  - INA

    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە گەنجانی عێراق شایەنی هەموو پشتیوانییەكن، چونكە ئەوان لوتكەی ڕاستگۆیی و قوربانیدانن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای لاوانی كرد كە تیایدا چەندین بڕیار لەسەر دابینكردنی هەموو ئەو شتانەی كە پشتگیری لە دۆخی گەنجان دەكەن تاوتوێكران، و بووە هۆی دەركردنی هەندێك ڕێنمایی و ڕاسپاردە.
    راشیگەیاند: لە سەرەتای دانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوە كرد، كە گەنجانی عێراق شایەنی هەموو پشتیوانییەكن چونكە ئەوان لوتكەی ڕاستگۆیی و قوربانیدانن و جەختیشیكردەوە، لەوەی كە پێویستە ئەم ئەنجومەنە كاریگەر بێت و بتوانێت شتی بەرچاو بۆ گەنجان دابین بكات.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە دانیشتنەكەدا سەرۆك وەزیران چەند ڕاسپەردەیەكی ئاڕاستەیان كرد، گرنگترینیان بەدواداچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە 23465ی ساڵی 2023 (ڕۆژی جیهانی لاوان) ، ڕێژەی جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی كە تێیدا هاتوە، جگە لەو بڕیارانەی كە لە ئەنجومەنی باڵای لاوان و وەرزشەوە دەرچوە و ڕاگەیاندنی ڕێژەی جێبەجێكردنی.
    هەروەها سودانی داوایكرد كە ئەولەوێت بدرێت بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی كە پەیوەستن بە پێداویستییەكانی كەرتی لاوانەوە و ئەنجومەنی باڵای لاوان وەك چوارچێوەیەكی دامەزراوەیی هەژمار بكرێت بۆ نوێنەرایەتیكردنی بەرژەوەندی و خواستەكانی لاوانی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە.
    هاوكات سودانی جەختیكردەوە، لەوەی كە هەڵسەنگاندنێكی تایبەتی هەبێت بۆ هەموو دەزگا فەرمی و تایبەتەكانی كەرتی لاوان و بەرپرسەكانیان، بۆ دیاریكردنی ڕێژەی پابەندبوونیان لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای لاوان.
    سەرۆك وەزیران ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای لاوانی ڕاسپارد، كە تێڕوانین و بیرۆكەی نوێ بۆ كەرتی لاوان پێشكەش بكەن و پڕۆژەی نوێ بۆ كەرتی لاوان جێبەجێ بكرێت و بخرێتە بەرنامەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەوە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنیان.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە  لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو بابەتانە كرا كە لە لیستی كارنامەكەدایە و بڕیاردان لەسەریان و بخرێنە بواری جێبەجێ كردنەوە.