بە بەشداری پێنج هەزار ئۆتۆمبێل .. گواستنەوە پلانی خزمەتگوزاری تایبەت بۆ سەردانی پێغەمبەری گەورە دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 13-09-2023, 19:54
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان

    كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت، كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، پلانی خزمەتگوزاریی خۆی بۆ سەردانی ساڵیادی شەهیدبوونی پێغەمبەری مەزن محەممەد (د. خ) و خانەوادەكەی، بە بەشداری پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەستپێكرد.
    بەڕێوەبەری كۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف جاسم غەزالی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیاكەمان پلانی خۆی بۆ گواستنەوەی سەردانكەران دەستپێكردووە، بە بەشداری زیاتر لە پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر .
    ئاماژە بەوەشكرد: پێشبینی دەكرێت ڕەوانەكردنی ئەمساڵ لە چوارچێوەی ژینگەیەكی سەلامەت و ئاسانی كاركردندا ئەنجام بدرێت، بەپێی پلانی ناردنی بەردەوام لە نێوان هەموو لایەنە بەشداربووەكاندا، و بە دابینكردنی ئۆتۆمبێلی گواستنەوە بە جۆر و توانای جیاواز ، هەروەها بە بەرنامەیەكی پێشكەوتوو، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردانكەرانی ئیمامی  عەلی (سەلامی لەسەر بێت) بگونجێت.
    رونیشیكردەوە:  ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوە بەسەر سێ میحوەردا دابەشكرابوون، میحوەرەكەی باكوری نەجەف، دەستەی حەج و عومرەش لێی بەرپرسیارە، بە 200 پاس بۆ گواستنەوەی سەردانكەران بۆ تەرمیناڵی گواستنەوەی باكوور و ناوچەكانی باكووری نەجەف و میحوەرەكەی باشوور، بە بەرپرسیارێتی سەركردایەتیكردنی هێزەكانی سنوور و لایەنە پشتیوانەكانی دیكە بە زیاتر لە 200 پاسەوە بۆ ئەوەی بیانبەن بۆ تەرمیناڵی گواستنەوەی باشوور و ناوچەكانی باشووری نەجەف.
    وتیشی: سەبارەت بە میحوەرەكەی قەزای كوفە، هۆكارەكانی وەزارەتی گواستنەوە بەرپرسیار دەبێت لە 100 پاس بۆ گواستنەوەی سەردانكەران بۆ تەرمیناڵی یەكگرتووی كوفە و ئەو ناوچانەی كە دەكەونە نزیكی، هەروەها 300 ئۆتۆمبیلی جۆری بەدیە بۆ گواستنەوەی سەردانكەران تەرخانكراوە، بە گواستنەوەی تایبەت .