وەزیری ناوخۆ دەگاتە نەجەف بۆ بەدواداچوونی پلانی ئەمنی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەر

ئەمنی
  • 13-09-2023, 18:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بۆ بەدواداچوونی پلانی ئەمنی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ).
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بە یاوەری بەڕێوەبەری بەدواداچوون لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر گەیشتە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف و لە میانی سەردانەكەیدا لەگەڵ پارێزگاری نەجەف ئەندازیار ماجد وائیلی كۆبووەوە .
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەردانەكەی وەزیری ناوخۆ بۆ سەرپەرشتیكردنی بەرەوپێشچوونی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزارییە، بۆ یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری پایەبەرز (د. خ)، هەروەها بەدواداچوونە بۆ ئەو پلانانەی كە داڕێژراون.