بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: حكومەت هەنگاوی گەورەی ناوە لە جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی لە دامەزراوە داراییەكاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ئێلیزابێس ڕۆزنبێرگ و شاندی یاوەری كرد.
راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامەزراوە داراییەكان لە عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا كرا، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر ڕێوشوێنەكانی حكومەت كرد لە جێبەجێكردنی چاكسازییە دارایی و بانكییەكان بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەكانیەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجومونی وەزیران ئاماژەی بەوەكرد: كە حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پێشینەكانی لە چاكسازیكردن لە كەرتی بانكیدا كە بنەمایەكی بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی ئابووری لە ڕێگەی پشت بەستن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و چارەسەركردنی ئەو شێواندن و ناهاوسەنگییانەی كە لەگەڵ كارەكانیدا بوون و لەگەڵ پێشكەوتنەكاندا بن، جەختیشیكردەوە: لەسەر ئەوەی كە ئەم چاكسازییانە بەشێوەیەكی بەرچاو بوونەتە هۆی كەمكردنەوەی سپیكردنەوەی پارە، هەروەها چارەسكردنی بازرگانی گوماناوی و سنوورداركردنی گەندەڵی، و تەئكیدیشیكردەوە: كە حكومەت هەنگاوی گەورەی ناوە لە جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی لە دامەزراوە داراییەكاندا لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتدا.
لە لای خۆیەوە، ڕۆزنبێرگ ستایشی هەنگاوە گەورەكانی حكومەتی كرد لە بواری چاكسازی دارایی و بانكیدا كە یارمەتی عێراق دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووریی و بەهێزكردنی بەرنامە و پلانەكانی لە بواری پەرەپێدانی بەردەوامدا.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه