بەغدا –INA
سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی لیبیا یونس محەمەد مەنفی كرد، لەمەڕ ئەو كارەستای كە بەهۆی زریان و لافاوەكە چەند شارێكیلیبی گرتەوە و قوربانییەكی زۆریشی لێكەوتەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
" بەڕێز یونس محەمەد مەنفی
سەرۆكی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی لیبیا
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی ئەو زریان و لافاوەم پێگەشت، كە ژمارەیەك شاری لیبیای گرتەوە و قوربانیەكی زۆریشی لێكەوتەوە .
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵمان بۆ ئێوە و كەسوكاری قوربانیان و ئەوانەی بەهۆی لافاو و زریانەوە زیانیان پێگەیشتوە.
بە هیوای چاكبونەوەی خێرا بۆ برینداران .
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان
دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆك كۆماری عێراق