بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، محەمەد شیاع سودانی پشتڕاستیكردەوە كە ڕێ كارنامەی بازی حكومەت بریتییە لە دابینكردنی ئاسانكاری زیاتر بۆ كۆمپانیا گەورەكان كە لە بواری كارەبا و وزەدا كاردەكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێید ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ پێشوازی لە پیتەر گیبسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ستێلار ئینێرجی ئەمریكی كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بە پێشكەشكردنی ئەو پڕۆژانەی كرد كە كۆمپانیاكە لەناو كەرتی كارەبادا ئەنجامی داوە، هەروەها جەختی لەسەر بەرژەوەندی حكومەت كردەوە بۆ فراوانكردنی پڕۆژەكانی بازنەی ئاوێتە لە كەرتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبادا، كە ئەولەویەتێكی گرنگ پێكدەهێنێت لە بەرنامەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدان".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە "كارنامەی حكومەت بریتییە لە دابینكردنی ئاسانكاری زیاتر بۆ كۆمپانیا گەورەكان كە لە بواری كارەبا و وزەدا كاردەكەن، بەو پێیەی بوارێكی گرنگە كە كەرتە ئابووری و خزمەتگوزارییەكانی دیكە پشتی پێدەبەستن".
لای خۆیەوە گیبسۆن ئیرادەی كۆمپانیاكەی نوێكردەوە و بەڵێنی دا كە ئەركەكانی لەگەڵ عێراقدا جێبەجێ بكات، هەروەها كاربكات بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و باشتركردنی تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردن، بەڕێژەیەك لەگەڵ زیادبوونی بار و خواست لەسەر وزەی كارەبا.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه