بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی عێراق و گەلی ئیماراتی كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان باشە و ئیرادەیەك هەیە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئیماراتی، خەلیفە شاهین مڕ، و شاندی یاوەری كرد ”، ئاماژە بەوە دەكات كە “وەزیر سڵاوی سەرۆكی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی گەیاندووە” محەمەد بن زاید ئەلنەهیان بۆ سەرۆك كۆمار و خواستەكانی بۆ گەلی عێراق بۆ بەردەوامیی ئاسایش و سەقامگیری وخۆشگوزەرانی، لە كاتێكدا سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە سەرۆكی ئیمارات و سەركردایەتی و گەلی برای ئیماراتی گەیاند و خواستی سەرۆكیش بۆ ئیمارات بەردەوام بێت لە خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن.
بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە “قوڵایی ئەو پەیوەندییە برایانە كرد كە دوو گەلی برایان بەیەكەوە دەبەستێتەوە”، جەختی لە “گرنگی پەرەپێدان و بەهێزكردنیان، و پاراستنی پەیوەندی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەشدا” كرد.
ناوبراو جەختی لە "پێویستی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و یەكخستنی هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، جگە لە بەهێزكردنی هاریكاریی دوو قۆڵی لە بواری ڕۆشنبیری و فیكریدا، و وەبەرهێنان لە بوارەكانی پەیوەندییەكان، ڕێگاوبان و پردەكان، سەرچاوەكانی ئاو، پاككردنەوەی ئاوی دەریا، و كشتوكاڵ وە سوودمەند بن لەو ئەزموونانەی كە لە هەردوو وڵاتدا بەردەستن.”
سەرۆك كۆمار باسی لە باشتربوونی بارودۆخی گشتی وڵات" كرد، جەختی كرد كە پارێزگا و شارەكانی عێراق سەقامگیری ئەمنی بەخۆوە دەبینن .
ئاماژەی بەوەشكرد، سەقامگیری لە عێراق سەقامگیرییە بۆ هەرێم بەگشتی، هەروەها پێشهاتی ئەرێنی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و پڕۆژەی وەبەرهێنان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی و هاندانی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان باشن، و ئیرادەیەك لە هەردوولا هەیە بۆ چارەسەركردن هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور و یاسان .
لای خۆیەوە، خەلیفە شەهین مڕ، دڵخۆشی خۆی بە سەردانی بەغدا و دیدار لەگەڵ سەرۆكی كۆمار دەربڕی و ستایشی ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی كرد كە عێراق شاهیدییە .
ناوبراو جەختی لە "پشتیوانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاكان كردەوە بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری دەكاتەوە، ڕوونیشیكردەوە "وڵاتەكەی گرنگی بە پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەرێمەكان و بەرزكردنەوەی لایەنەكانی هاریكاریی هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانیدا دەدات".
ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی "بۆ هاوبەشییەكی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات بۆ بەدەستهێنانی گەشەسەندنی هەمەلایەنە".
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه