بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەكانی پەروەردە، پلاندانانی ستراتیژی، و خزمەتگوزاری فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیرانی پەروەردە و بەرگری كرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: “لیژنەی پەروەردە میوانداری ئیبراهیم نامیس جبوری وەزیری پەروەردەی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چاپكردنی پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری وەزیری بەرگری، سابت عەباسی، و ستافی باڵای وەزارەت كرد، بۆ تاوتوێكردنی بەرنامەی حكومەت، ئەولەویەت و میحوەرەكانی كارەكانی وەزارەتی بەرگری، و ڕێژەكانی خۆی دەستكەوت، جگە لە باسكردنی ڕێكارەكانی وەزارەت لە پەرەپێدانی هێزە وشكانی و دەریاییەكان، هێزی ئاسمانی، بەرگری ئاسمانی، فڕۆكەوانی سوپا و ئەندازیاری سەربازی."
پەیامنێرمان لە درێژەی قسەكانیدا وتی، " لیژنەكە تاوتوێی پلانی خۆبژێوی و ڕێكارەكانی وەزارەت بۆ دامەزراندنی پڕۆژەكانی (سەنتەری تایبەتمەند بۆ چاككردنەوەی ئۆتۆمۆبیلی سەربازی) و (نەخۆشخانەكان) كرد، ئەمە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پلانەكانی داهاتووی وەزارەت".
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه