بەغدا – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق موحەیبس سەعداوی هێڵی شەمەندەفەری بەغدا- فەللوجەی كردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: “دوای چوار ساڵ وەستانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحەیبس سەعداوی ئەمڕۆ هێڵی شەمەندەفەری بەغدا – فەللوجەی كردەوە"
بەپێی راگەیندراوەكە سەعداوی جەختی لەوە كردووەتەوە، "كاردەكەین بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكی یەكگرتوو بۆ گواستنەوەی خوێندكاران، كارمەندان، و هاوڵاتیان."
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات