زیقار... دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی كاری تیرۆرستی

ئەمنی
  • 13-09-2023, 10:57
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیركردنی دوو داواكراویان بە تۆمەتی تیرۆر لە پارێزگای زیقار ڕاگەیاند.

    بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەتشتووە تێیدا، ڕایگەیاند، “لەماوەی دوو ئەركی جیاواز و بەدواداچوونی وردی مەیدانی بۆ دۆسیەی داواكراوان، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی زیقار سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی، دەستبەكاربوون لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان دوو داواكراو لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیربكەن كە بە پێی بڕگەكانی مادەی (١/٤) “تیرۆر” دوو فەرمانی دەستگیركردنیان لە دژی دەرچووبوو.

    ئاماژەی بەوەشكردووە،  ئەو دوو دەستگیركردنە لەڕێگەی دوو بۆسەی وردەوە ئەنجامدراوە كە لە پارێزگای زیقار ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوەشكردووە،  هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەریان گیراوەتەبەر .