بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، عەون زیاب، كەمبوونەوەی ڕێژەی چڕیی خوێ لە ئاوی (شەت عەرەب)ی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەیە بۆ سەقامگیری و باشبوونی كوالیتی ئاو لە پارێزگای بەسرە.
وەزارەتی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا، ڕایگەیاندووە، “وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، عەون زیاب عەبدوڵڵا، پێشوازی لە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە كردووە”، ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەردوو لایەن لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتوون بۆ بەردەوام بن لە كاری هاوبەش لە نێوان وەزارەت و پارێزگای بەسرە بۆ پاراستنی بەردەوامیی دۆخی سەقامگیری ئاو لە پارێزگاكەدا هەروەها بە كەمكردنەوەی چڕیی خوێ.
بەپێی راگەیندراوەكە، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو پشتڕاستی كردەوە، “كەمبوونەوەی ڕێژەی چڕیی خوێ لە ئاوی شەت عەرەب لە ئەنجامی بەردەوامی دەردانی ئاو لە ڕووباری كارون، كە بەشداربووە لە باشتركردنی كوالیتی لە ئاوی شەت عەرەب”، ئاماژە بەوە دەكات كە "سەقامگیری كوالیتی ئاو لە پارێزگای بەسرە لە ئەنجامی هاوكاری ئاست بەرزەوە لە نێوان وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و حكومەتی ناوخۆیی لە بەسرە هاتووە".
زیاب ئەوەیشی روونكردەوە كە ئەو پرۆژانە كە لەلایەن وەزارەتەوە لە پارێزگای بەسەرە جێبەجێكراون خستە ڕوو ، دیارترینیان جێبەجێكردنی بەشە گرینگەكەی پرۆژەی ئاوی بۆڕیی بەسەرە و پرۆژەكانی دیكە كە پشتە بە دابەشكردنی ئاو لە رێگەی بۆرییەوە دەبەستم بۆ گەیاندن بەزەوییەكشتوكاڵییەكان.
ڕوونیكردەوە كە "گواستنەوە و دابەشكردنی ئاو لە ڕێگەی بۆرییەوە بەشدارە لە كەمكردنەوەی زیانەكانی ئاو و كەمكردنەوەی خراپ بەكارهێنان و بەدەستهێنانی دادپەروەری لە دابەشكردنەكاندا".