سەرۆک وەزیران بەتەلەفۆن دڵنیا دەبێتەوە لەتەندروستی شێخی ئەزهەری شەریف

سیاسی
  • 13-09-2023, 08:21
  • +A -A

    به‌غدا- INA

    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخی ئەزهەر دکتۆر ئەحمەد ئەلتەیب ئەنجامدا بۆ هەواڵ پرسین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستی.
    هەروەها سودانی داوای چاکبوونەوەیەکی تەواوی بۆ شێخ ئەلتەیب کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سوپاسی هەوڵەکانی شێخه‌كانی ئەزهەر و شێخەکەی دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و تەبایی لە جیهانی ئیسلامیدا.