بهغدا- INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریدا میوانداری وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتیهكان لە هەرێمی کوردستان بكات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی هۆکارەکانی نهناردنی پارە بۆهەرێم بزانێت .
سەرۆکی لیژنەکە، عەتوان ئەلعەتوانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “لیژنەکە میوانداری تیمی حکومەتی کرد کە دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش هەنگاوی یەکەمە سەبارەت بەو ئەرکەی کە بە ئەنجومەنی نوێنەران سپێردراوە بۆ گەیشتن بەچارەسەری گونجاو سەبارەت بە بڕە پارەکانی هەرێم بەپێی دەستوور و یاسای بودجە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەکە لەماوەی ئەم هەفتەیەی ئێستادا میوانداری وەزیری نەوتی ئێستا لە حکومەت و وەزیری سامانه سروشتیهكان لە هەرێمی کوردستان دەکات بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەکان و پشتراستركردنهوهی ئەو زانیاریانەی لەلایەن تیمی حکومەتەوە پێشکەش دەکرێن بۆ ئەوەی بزانن هۆكارهكان چین.
ههروهها وتی "لیژنەکە لە ماوەی هەفتەی ئێستادا ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ ئەوەی بزانێت هۆکارەکانی بڕینی ئەو بڕە پارانە بۆ هەرێم چین، و چ چارەسەرێک ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانێت بیگرێتەبەر بۆ زامنکردنی مافەکانی هاوڵاتیان لە کوردستان.