بهغدا- INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان و شاندی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسای تاوتوێی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەرییان کرد.
لهبەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زێان، پێشوازی لە شاندی فراكسیۆنی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا کرد”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری کراوە لە پەسەندکردنی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان بە شێوە جۆراوجۆرەکانیان".