بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە پشتگیریکردنی حکومەت
لە فراوانکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" حلبووسی پێشوازیکردلە وەزیری دەرەوەی نەمسا الکسندر شالنبرگ وشاندی یاوەری.
وتیشی کە لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان و پەڕەپێدانیان کرا لەبوارەکانی گواستنەوەوئابووریدا و هەروەها گۆڕینەوەی شارەزایی لە بواری پەرلەمانیدا.
وتیشی کە وەزیری میوان سڵاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی نەمساوی فوڵفغانغ سوبوتکا بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی گەیاند.