سه‌رۆك وه‌زیران داوه‌تنامه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی نه‌مسا پێده‌گات

سیاسی
  • 12-09-2023, 17:40
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی كرد لە وەزیری دەرەوەی کۆماری نەمسا بەڕێز ئەلێکساندەر شالنبێرگ و شاندی یاوەری و ژمارەیەک سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیاى نەمساوی و بازرگانانی لەخۆگرتبوو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێنرداوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەمسا خرانەڕوو لەگەڵ چۆنیەتی باشترکردنی هاریکارییە دوو قۆڵییەکان لە چەند بوارێکدا.
    لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدا، لەگەڵ سەردانی شاندەکە کە تیایدا ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی ئاسایش و گواستنەوە و هەماهەنگی ئابووری واژوو کرا، و جەختی کردەوە لەوەی کە حکومەت تێڕوانینێکی هەیە لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆسیە ستراتیژییەکاندا، و پێشوازی لە بەشداریی کۆمپانیاکانی وڵاتانی دۆست دەکات لە پەرەپێدانی ئەم تێڕوانینەدا.
    لەلایی خۆیەوە وەزیری میوان، سڵاوی ڕاوێژکاری نەمسای گواستەوە و بانگێشتی بەڕێز سودانی کرد بۆ سەردانیکردنی نەمسا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرفەتی زیاتر بۆ هاوبەشی دوو قۆڵی، خواستی خۆی بۆ ئامادەبوونی لە عێراق دەربڕی لە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاریکاری لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە و پەیوەندییەکان و بنیاتنانی ژێرخان و تەکنەلۆژیای زانیاری.
    هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بازرگانان و نوێنەرانی کۆمپانیاکان گرنگترین دۆسیەکانی کار و توانا و شارەزایی کۆمپانیاکانیان خستەڕوو لەگەڵ ئەزموونی پێشوویان لە چەندین بواری ئابووری و تەکنۆلۆژیدا.