بەغداد/ INA
پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەکاتە پشووی فەرمی بەبۆنەی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن درودی خودای لەسەربێت.
بەگوێرەی ئەوبەڵگەنامەیەی کەلە پارێزگاری نەجەفی شکۆمەندەوە ماجد وائلییەوەدەرچووە و دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی" بۆ بەرژەوەندی گشتی و بەبۆنەی شەهیدبوونی پێغەمبەری مەزن و هاتنی سەردانیکاران و بۆ ڕێکخستن و ئاسانکاریکردن لە پڕۆسەکەدا و پێشکەشکردنی خزمەتگزاری پێویست بڕیاردرا بەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو جگەلە فەرمانگەکانی ئەمن وئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری بکرێتە پشووی فەرمی.