مەندلاوی داوادەکات کە قۆناغێکی نوێ لە پێشخستنی کەرتی وەرزش دەستیپێبکرێت

سیاسی
  • 12-09-2023, 17:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایکرد کە قۆناغێکی نوێ لە پێشخستنی و.رزش دەستپێبکات.
    نووسنگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانس هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مندلاوی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی یانەی نەوتی ناوەڕاست بەئامادەبوونی پەرلەمانتار هیسم فەهد ، لەدیدارەکەدا باس لە کێشەوگرفتەکانی یانەوەرزشیەکان کرا.مندلاوی داوای لە و،ەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە سەرپەرشتی یانوەرزشیەکان بکەن و ژێرخانیان بۆ دابینبکەن و پشتیوانی مادی و مەعنەویان بۆ زیاتربکەن.
    هەروەها مندلاوی جەختیلەوەکردەوەکە زۆرگرنگە نوێنەری یانەوەرزشیەکان لە وەزارەتی نەوتدا هەبن بۆدابینکردنی پێداویستیەکانیان.
    لەلایەن خۆشیانەوە دەستەی کارگێڕی سوپاسی مندلاویان کرد بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی وەرزش لەعێڕاقدا.