بەغداد/ INA
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە پڕۆژەکانی کردنەوەی تەنگەبەری ڕێگاکان ڕاوەستانیان بۆنیە.
بەڕێوەبەری ڕێگاو بان و پردەکان لەوەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت لە بابەتی پڕۆژەکانی نەهێشتنی تەنگەبەرەکان ڕەچاوی ڕەسەنایەتی کۆمپانیاکانی کردووە ئەویش بۆ دڵنیابوون لە لەرەی بودجەکان و نەبوونی نەختینەکان.
وتیشی کە ئەم پڕۆژەیە وەستانی بۆنیەو چەند مەرجێکمان داناوە بۆ گرێبەستەکان
کەپێویستە هەرکۆمپانیایەک 50٪ ی بەهای پڕۆژەکەی هەبێت لەکاتی دەستپێکردندا.
ئەمەو پێشووتر سەرۆک وەزیران پڕۆژەکانی بەشی یەکەمی نەهێشنی تەنگەبەرەکانی ڕاگەیاند، لەمیانەی ڕاگەیاندنیشیدا وتی حکومەت کاری بەرایی دەستنیشان کردووە کە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی شاری بەغدادە و شوێنەکان دوورن لەیەکدیەوەو فەرمانبەرێک دوو کاتژمێری پێویستە بۆ گەیشتن بەشوێنی کارکردنەکەی.
وتیشی کە ئەم پڕۆژانە ڕاناوەستن و هەرلایەنێکیش ئاستەنگ بخاتە پێش ئەم پڕۆژانە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.