سەرۆک کۆمار: کردنەوەی باڵیۆزخانەی نەمسا لەعێڕاق بەشداری دەکات لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان

سیاسی
  • 12-09-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە کردنەوەی باڵیۆزخانەی نەمسا لەعێڕاق له پتەوکردنی پەیوەندیەکاندا هاوکاردەبێت.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمارکە دەست ئاژنسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی نەمسا ئەلکساندر چالینبێرگ وشاندی یاوەری بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوە فوئادحسین .
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختی لەوەکردەوەکە کردنەوەی باڵیۆزخانەی نەمسا لەپتەوکردنی پەیوەندیەکاندا هاوکاردەبێت.
    وتیشی عێڕاق بەقۆناغێکی سەقامگیریدا تێپەڕدەبێت و حکومەت لەەبرەودایە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی کەجەخت دەکاتەوەسەر ئاوەدانکردنەوەوو دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
    لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی نەمسا خۆشاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی بەغدادو چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمار ، ئاماژەشی کرد بۆ هەنگاوەکانی باشکردنی ژینگە و ئامادەگیشی نیشاندا بۆ هاوکاری کردن لەم بوارەدا، لەهەمانکاتیشدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەلە سوووەرگرتن لە ئەزموونەکانی نێودەوڵەتی لە بواری ژینگەو کەمبوونەوەی ئاودا.