مەرجەعیەت بە یەك چاو تەماشای كاندیدەكان دەكات و ڕەتیدەكاتەوە لایەنداری هیچ كەسێك بكات

  • 4-05-2018, 00:00
  • +A -A

    عەبدولمەهدی كەربەلائی لە وتاری هەینیدا رایگەیاند:" مەرجەعیەت بە یەك چاو تەماشای كاندیدەكان دەكات و ڕەتیدەكاتەوە لایەنداری هیچ كەسێك بكات"، عەبدولمەهدی كەربەلائی لە وتاری هەینیدا پەیامی مەرجەعییەتی باڵای سەبارەت بە هەڵبژاردن خوێندەوە و داوای لە خەڵكی كرد، ڕێگە بەو كەسانە نەدەن، كە سامانی گشتیی وڵاتیان بەفیڕۆ داوە. لەو پەیامەدا، عەبدولمەهدی كەربەلائی رایگەیاند مەرجەعیەت بە یەك چاو تەماشای كاندیدەكان دەكات و ڕەتیدەكاتەوە لایەنداری هیچ كەسێك بكات، هاوكات ڕەخنەشی لە پەرلەمانتارانی پێشوو گرت و داواشی لە هاووڵاتیان كرد نەكەونە داوای ستەمكارانەوە. كەربەلائی وتیشی مەرجەعیەت جەختی لە بژاردەی دیموكراسی و هەڵبژاردن كردووەتەوە بۆ گۆڕانكاری لە دەسەڵات و پێیوایە هیچ بژاردەیەكی تر جێگرەوەی نییە. هەر لەو پەیامەیدا، مەرجەعیەت وێڕای ئەوەی هاووڵاتییانی سەرپشك كردووە لە بەشداریكردنی هەڵبژاردن، بەڵام دەڵێت، بایكۆتی هەڵبژاردن دەرفەتی سەركەوتنی "ئەوانی تر" زیاتر دەكات.