میلان مۆنتێلای دورخسته‌وه‌و گاتۆسۆی كرده‌ راهێنه‌ر

وەرزش
  • 27-11-2017, 00:00
  • +A -A

    یانه‌ی میلانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ فیچینزۆ مۆنتێلای له‌ ئه‌ركی راهێه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌داو یه‌كسانبوونی له‌ هه‌فته‌ی 14ی خوله‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆرینۆ. میلان له‌ خولی سیریا ئه‌ی ئێستا له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ دێت. میلان له‌سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ مۆنتێلا له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گاتۆزۆی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ بووه‌ راهێنه‌ر، له‌ تویته‌كه‌دا میلان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مۆنتێلا خواست له‌كاری داهاتوویدا.