بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان و شاندێکی ئەنجومەنی شورای سعودیە، هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتیان لە بواری دادوەری و یاساییدا تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووە، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زیدان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی شورای سعودیە کرد بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ئەلقەنناس، سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی ئەنجومەن، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنهكه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە کۆبوونەوەکەدا باس لەهاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەری و یاساییدا کرا".