بهغدا-INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سهید عەمار حەکیم جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دامەزراوە سەربازییەکەدا کردەوە.
سهید حەکیم لەراگهیێندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە، ڕایگەیاند، “لەگەڵ سابت ئەلباسی، وەزیری بەرگری کۆبووینەوە و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە سیستەمی بەرگری عێراق و دەبێت چی بكرێت، وداوای باشترکردنی واقیعی سوپای عێراقمان كرد بە ژمارە و چەکدارکردنی لە سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان و بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو."
ههروهها راگهیێندراوهكه وتی" جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دامەزراوەی سەربازییه عێراقیهكان کردەوە، و پێویستی دانانی كهسانی شیاو لە شوێنی گونجاو.
ئاماژەی بەوەشکرد" دامەزراوەی سەربازی بۆ کەسانی لێهاتووە، دوور لە لایەنگری تایبەت، وداوای ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی گەندەڵی و دەستکاریکردنی هێزەکانی چەکداران كردووه.
ڕوونیشیکردەوە، مەترسیی ئێستا هەڕەشەیەکی ئەمنییە کە پێویستی بە هەمەچەشنکردنی پلان هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ جۆرهكانی دیكهی پۆلە ئەمنییەکان، بەو پێیەی تیرۆرستی داعش هەوڵدەدات هەر کەلێنێکی ئەمنی بقۆزێتەوە، بۆیە دەبێت کەلێنەکان دابخرێن و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە پێشوەختەکان بپارێزرێن.