عێراق سەرەخۆشی لە لیبیا دەکات بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌و لافاوەوه‌

سیاسی
  • 12-09-2023, 09:41
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرەخۆشی خۆی بۆ دەوڵەتی لیبیا دەربڕی بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی دوای ئەو لافاوەی شاری دێرنەی گرتەوە.
    وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)نێدراوە، ڕایگەیاندووە، "وەزارەتی دەرەوە هاوخەمی و هاوسۆزی دڵسۆزانە لەگەڵ وڵاتی لیبیای برا دەردەبڕێت، دوابەدوای ئەو لافاوانەی كه‌شاری دێرنەی گرتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا ژمارەیەک هاوڵاتی و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیکە”.
    ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ حکومەت و خەڵکی وڵاتی لیبیای برا دەردەبڕین، داوای ڕەحمەت ودڵۆزانی لە خودای گەورە بۆ قوربانییەکان دەکەین، هەروەها چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی بۆ بریندارەکان.